AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١٧ ١٧:٠٤

تەشەنەی دووبارەی ڤایرۆس;

سنە و قوروە لە دۆخی سووری کۆرۆنادان

سنە و قوروە لە دۆخی سووری کۆرۆنادان

بە گوێرەی دوائامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئاستی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا، دۆخی شارەکانی سنە و قوروە لە پارێزگای کوردستان "سوور" ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی خشتەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، دۆخی شارەکانی دیواندەرە، سەوڵاوا و کامیاران "سپی" ڕاگەیێندراوە و شارەکانی مەریوان، سەقز، بانە، دێولان و بیجار لە دۆخی "زەرد"دان.

هەروەها بە پێی ئەو ئامارە دۆخی شارەکانی سنە و قوروە لە بابەتی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا "سوور" ڕاگەیێندراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەوە پێش قوروە لە ڕیزی شارە "سپی"یەکاندا بوو و ئەو ئامارە نیشان دەدا کە "سپی" بوون بە واتای کۆتایی مەترسی نییە و لە ئەگەری کەمتەرخەمی و ڕەچاونەکردنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان، شیمانەی خراپتربوونی دۆخەکە هەیە.

لە لایەکی دیکەوە بنکەی کۆرۆنای پارێزگای کوردستان بڕیاری داوە سەر لە نوێ هەندێک لە سنووردانانەکان بۆ کۆنتڕۆڵی دۆخەکە دەست پێ بکاتەوە.

News ID 32702

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha